١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥٢
وتووێژی کاربەدەستانی ئێراقی سەبارەت بە رزگارکردنی شاری مووسڵ

سەرۆک کۆماری ئێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە رزگارکردنی شاری مووسڵ ڕاوێژو وتووێژیان کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  دامەزراوەی سەرۆکایەتی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا وێڕای  پشت ڕاست کردنی ئەم دیدارە ڕایگەیاند: فواد مەعسووم  سەرۆک کومار و عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق لەم چاوپێکەوتنەدا ڕێگەکانی هاتنەدی یەکێتی نیشتمانی بۆ دەسڕاگەیشتن  بە سەرکەوتن ، لەسەر داڕشتن و ئاشتی لە نێوان ڕەوتە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵایەتی و زاڵ بوون بەسەر قەیرانی ئابووری  دەسەڵاتدار بەسەر وڵاتیان، لێک دایەوە.

هەروەها حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی ئێراق  ئێوارەی ڕوژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا وێڕای پێداگری لەسەر ئازاد کردنی مووسڵ ڕایگەیاند: ئازاد کردنی مووسڵ زەبرێکی دژواری لە تیروریزم داوە.

ئێمە هەروا بۆ کەمکردنی زەرەروزیان لە نێوان هێزەکان و خەڵکی سیڤیل هەوڵ دەدەین.

عەبادی سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزی تورکیا لە نێو خاکی ئێراقیش وتی : هەبوونی هێزی تورکیا لە نێو خاکی ئەم وڵاتە نەتەنیا بەمپەر دەخاتەبەردەم لەناوبردنی تاقمی تیرۆریستی  داعش بەڵکوو ئەم کارە دەبێتە هۆی ئاڵۆز بوونی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات .

بەرلەمە ئیبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوەی ئێراق  لەسەر نەیارەتی ئێراق بەرامبەر ئامادەبوونی هێزی تورکیا لە نیزیکی شاری  بەعشیقە و پێویستیی چوونەدەری ئەم هێزانە لە خاکی ئێراق و داخرانی ئەم دۆسیەیە پێداگری کردبوو....

کۆتایی کورتە نامە/310